روونکردنەوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە
تایبەته به دابەشکردنی مووچە
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه به گوته‌ی خۆی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن پرسی دواخستنی مووچه‌یان بۆ موزایه‌ده‌كردن و به‌لاڕێدابردن به‌كاریانهێناوه و کار لەسەر کەمکردنەوەی ورەی خەڵك دەکەن، داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم:
بەداخەوە، ئەمرۆ لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەمان بەوەدابوو کە بەهۆی بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە تایبەت بوو بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ، ئەو خشتەی مووچەیەی کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، ناتوانرێت لەو رێکەوتە دابەشبکرێت و لە رۆژانی دواتر دابەش دەکرێت؛ چونکە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە، نە پێشمەرگە ئازیزەکانمان دەتوانن هاتووچۆ بکەن نە بانکەکانیشمان دەتوانن دەوام بکەن؛ بەڵام بەداخەوە ئەم بابەتە لەلایەن هەندێك لایەن و بەرپرسی نابەرپرسەوە بۆ موزایەدەکردن، بەلاڕێدا براوە، بە جۆرێك کە دەیانەوێت تەندروستی و سەلامەتیی خەڵکیش بۆ مەرامەکانی خۆیان بەکار بهێنن. لەسۆنگەی بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەو قەیرانە تەندروستییەی کە ژیانی مرۆڤایەتی خستووەتە مەترسییەوە، دەبوایە هەموو لایەك بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەودۆخە بکەن، بۆیە داوا لە لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین، کە رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو لایەنانە بگرنە بەر، کە کار لەسەر کەمکردنەوەی ورەی خەڵك دەکەن و ئاسایشی دەروونی هاوڵاتییانی کوردستان دەخەنە مەترسیەوە.
لە کۆتاییدا وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەوە دوپاتدەکەینەوە کە ئەگەر رێکارەکانی رووبەڕوبوونەوی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبنە لەمپەر، ئەوا ئەو خشتەی مووچەیەی کە بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە ١٥-٣-٢٠٢٠ دابەش بکرێت، لە رۆژانی دواتردا دابەشدەکرێت.
احمد عبدالرحمن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری
H.B