راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسەوە
ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه هیچ پهیوهنییهكیان به وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه نه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
تایبه‌ت به رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی هەرێم له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی رۆژی هه‌ینی له دوو مزگه‌وتی شاری هه‌ولێر و شارۆچكه‌ی حاجیاوا سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیان كرد و له ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌می مزگه‌وت پێشنوێژیان كردبوو، ده‌ستگیركراون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، ئه‌و رێكارانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌ته‌به‌ر، كه گرنگترینیان قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو جۆره گردبوونهوهیهكه به شوێنه ئاینییه‌كانیشه‌وه، له‌پێناو پارێزگاریكردنه له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، دوای هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و دوو كه‌سه‌ی سه‌رپێچییان كردووه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌وه نییه و دوای وه‌رگرتنی فه‌رمانی دادوه‌ر، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون و ئێستا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
هه‌روه‌ها دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی بكات و پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بێت، رووبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه.
H.B
