ئیتاڵییه‌كان له‌سه‌ر شێوازی تایبه‌تی خۆیان سوپاسی کەرتی تەندروستی دەکەن

به‌ ڤیدیۆ.. لە باکوورەوە بۆ باشوور

K24 - رۆما:

لە شاره‌كانی باری، رۆما، میلانۆ، پالێرمۆ و زۆربەی شارەکانی دیكه‌ی ئیتالیا، کاتژمێر 12ی نیوەرۆ، پەنجەرە و دەرگای بالکۆنەکانیان کرده‌وە و هەمووان بە چەپڵە لێدان سوپاسگوزاری خۆیان گەیاندە کەرتی تەندروستی ئیتالیا بە پزیشک و پەرستیار و کارمەندانی تەندروستی و هەموو بەشەکان، کە بێ وەستان و پشوو بەردەوامن لەکارەکانیان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رزگارکردنی ژیانی هەزان کەس.

ئەم دەستپێشخەرییەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی شەممە، زۆربەی خەڵک لە بالکۆنەکانیانەوە کاتژمێر 6ی ئێوارە بە سروودی نیشتمانی ئیتالیا (مەمێلی) سوپاسی کەرتی تەندروستی ئیتاڵیایان کرد.

تا ئێستا ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 21 هه‌زار و 157 كه‌س و زیاتر له‌ هه‌زار و 400 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.