چەكدارانی حەشدی شەعبی ھەڵدەكوتنە سەر نەخۆشخانەیەكی كەركووك

دوو ژووری نەخۆشخانەكە بۆ خۆیان جیا دەكەنەوە

K24 - كەركووك

ژمارەیەک چەکداری حەشدی شەعبی بەزەبری چەك هەڵدەکوتنە سەر نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک و دوو ژووری نەخۆشخانەکە جیا دەکەنەوەو بەکاردەهێنن.

سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک بە کوردستان24ی گوت: "زیاتر لە 10 چەکداری میلیشاکانی لیوای 16ی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ چوونەتە سەر نەخۆشخانەی ئازادی کەرکووک و  بەبێ هیچ نووسراوێکی فەرمی دوو ژووری نەخۆشخانەکەیان جیا کردووەتەوەو وەک ژووی پزیشكی بەکاری دەهێنن".

ئەو سەرچاوە گوتیشی: "ئەو چەکدارانە لە ترسی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان بارەگاکانی خۆیان چۆڵکردووەو دەیانەوێ لەوێ بن و دووربن لە بۆردومانی فڕۆکەکان".