کرێملن لەبارەی لێکەوتە نەرێنییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دڵنیایی دەدات
"رووسیا یەدەگی پێویستی هەیە"
K24 - ھەولێر
کۆشکی کرێملن لەسەر لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووری رووسیا دڵنیایی دەدات.
دێمتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملن به رۆژنامەوانانی رایگەیاند، رووسیا یەدەگی پێویستی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر لێکەوتەیەکی نەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەر وڵاتەکە.
هاوکات ئەو گوتەبێژە گووتی، حکوومەت خێرا رێوشوێنەکانی پاڵپشتی گرتووەتەبەر و رێوشوینی پێویستی دیاریکردووە، کە بەهۆیەوە توانیویەتی لێکەوتە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێتە بەر.
پیسکۆڤ دەڵێت، دۆخی جیهان لە گرانی بەردەوام دایە تەنانەت ئەگەر کۆرۆناش لەبەرچاو نەگیرن، بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسهكه پێشبینییەکان بۆ گەشەی ئابووری جیهان نەرێنی بوون، هاوکات ئەوە لە بەرچاو گیرا بوو، کە خواست بۆ نەوت و بەرهەمەکانی دادەبەزێت، بۆ ئەوەش مۆسکۆ بە چڕی چاودێری دۆخەکەی کردبوو.