پێنج حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی تۆمار كران
ئاماری تووشبووان هه‌ڵكشا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له شاری سلێمانی پێنج حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكردووه‌ته‌وه، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
برایەک و دوو منداڵی تووشبووەکەی ئەمڕۆ.
خزمێک و خوشکێکی توشبووەکەی پێشوو، کە گیانی سپارد.