پێنج حاڵه‌تی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی تۆمار كران

ئاماری تووشبووان هه‌ڵكشا

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له‌ شاری سلێمانی پێنج حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونیكردووه‌ته‌وه‌، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

برایەک و دوو منداڵی تووشبووەکەی ئەمڕۆ.

خزمێک و خوشکێکی توشبووەکەی پێشوو، کە گیانی سپارد.