ئه‌ستێره‌یه‌ك ئامۆژگاری یۆرگن كڵۆپ ده‌كات
داوای لێ ده‌كات به خێرایی ئه‌م گۆڕانكارییه بكات
.jpg)
ئه‌ستێره‌یه‌كی پێشووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول له پێناو به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و یانه‌یه ئامۆژگاری یۆرگن كڵۆپ ده‌كات به زووترین كات هه‌وڵبدات فلیپی كۆتینهۆی به‌رازیلی بگه‌ڕێنێته‌وه.
فیل تۆمبسۆن، یه‌كێك له دیارترین به‌رگریكاره‌كانه له مێژووی یانه‌ی لیڤه‌رپوول، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی ستاری بریتانیا بڵاو بووه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یۆرگن كڵۆپ پێویسته فلیپی كۆتینهۆ بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌رله‌نوێ ململانێی نازناوه‌كان بكاته‌وه.
تۆمبسۆن ده‌شڵێت: هێڵی پێشه‌وه‌ی لیڤه‌رپوول لاواز بووه، پێویستی به یاریزانێكی وه‌ك كۆتینهۆ هه‌یه سه‌رله‌نوێ ئه‌م هێڵه چالاك بكاته‌وه و ببێته شوێنگره‌وه‌یه‌كی رۆبرتسۆنیش له باڵه‌كان.
تۆمبسۆن گوتیشی: كۆتینهۆ و كڵۆپ زۆر شاره‌زای یه‌كترن، هه‌ردووكیان پێویستیان به‌یه‌كتره، هیوادارم وه‌رزی داهاتوو ئه‌م دووانه جارێكی دیكه به‌یه‌كه‌وه بۆ پێشخستنی یانه‌كه كاربكه‌نه‌وه.
كۆتینهۆ له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی 2018 له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه به به‌های 145 ملیۆن یۆرۆ روویكرده بارسێلۆنا، به‌ڵام له یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه نه‌یتوانی شوێنی خۆی بكاته‌وه، بۆیه ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده بایرن میونشن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه، گرێبه‌سته‌كه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا له 2023 كۆتایی دێت، پێشتر له كۆی 201 یاری له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول 54 گۆڵ و 45 ئاسیستی كردووه.
