راگه‌یه‌ندراوێكی نوێ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (19)ی تایبه‌ت به‌ ئه‌مڕۆ (15ی ئازار/ مارسی 2020)ی راگه‌یاند.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (19)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (3988) هاوڵاتین لە (35) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1564) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2424) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (246) هاوڵاتی کە لە (139) لە هەولێر، (47) لە سلێمانی، (25) لە دهۆك ،(8) لە گەرمیان، (7) لە راپەڕین، (20) لە کۆیە.

2- لەماوەی (24) کاتژمێری ڕابردوو (151) پشکنین ئەنجامدرا کە (91) لە شاری هەولێر و (48)لە شاری سلێمانی و (12) شاری دهۆك، دەرەنجام (6) تووشبووی نوێ تۆمارکرا لە شاری سلێمانی، کە تووشبووی یەکەم پیاوێکی تەمەن (44) ساڵ پیشەی (کاسبکاری سوتەمەنی) خۆی و دوو منداڵی و برایەکی تووشبوون وە دوو تووشبووەکەی تر ئافرەتێکی تەمەن (63) ساڵ کە دەکاتە خۆشکی تووشبووەکەی گیانی سپارد لەگەڵ خزمێکی تری هەمان تووشبووی خوالێخۆشبوو کە پیاوە تەمەن (68) ساڵە.

3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (34) تووشبووە، لەناویاندا (1) مردن هەیە و (4) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ وەزارەتی ناوەخۆ و سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان ئەمڕۆ لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122)

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان

15ی ئازاری 2020