ئوستراڵیا: چارەسەری کۆرۆنامان دۆزییەوە
ئوستراڵیا: چارەسەری کۆرۆنامان دۆزییەوە
K24 – ههولێر:
پرۆفیسۆر دەیڤد پاتێرسۆن، پزیشکی تایبەتمەندی نەخۆشییە گوێزەرەوەکانی ئوستراڵیا بڵاویکردەوە، دوو دەرمانیان بۆ چارەسەرکردنی کۆرۆنا دۆزیوەتەو و رەنگە لە کۆتایی مانگی سێ بیخەنە بازاڕەوە.
دەشڵێت، دەرمانی یەکەم بۆ چارەسەری ئایدز HIV بەکارهاتووە و ئەویدیکەش بۆ چارەسەری نەخۆشی مەلاریا بەکارهاتووە کە بە Chloroquine ناسراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرمانەکە دراوە بە نەخۆشێک و بە تەواوی چاکبووەتەوە.
لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەری نیوزی ئوستراڵی رایگەیاندووە، کاریگەری زۆر گەورەی هەیە و داوا دەکەم زۆر بە خێرایی کاری لەسەر بکرێت.