بومەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی هەولێر و نەینەوای هەژاند
لە كەركووك هەستی پێكرا
K24- هەولێر:
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و نەینەوای هەژاند.
بەگوێرەی ناوەندی جیهانی بۆ چاودێری بومەلەرزە، زەوی هەژەكە بە هێزی 4.9 پلە بەگوێرەی پێوەری رێختەر ناوچەكانی نێوان هەردوو ناحیەی كەڵەكی سەر بە پارێزگای هەولێر و گوێڕ لە سنووری پارێزگای نەینەوای هەژاند.
وەك راشگەیەندراوە، لە هەریەك لە سەنتەری شاری هەولێر، گوێڕ، كەڵەك و بەشێك لە سنووری پارێزگای كەركووكیش هەست بە هێزی بومەلەرزەكە كراوە.
تا ئێستاش هیچ زیانێكی ئەو بومەلەرزەیە لە هیچ ناوچەیەك رانەگەیەندراو.
H.B