نێچیرڤان بارزانی و پلاسخارت باسیان لە دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد
سەرۆکی هەرێم و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/3/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى ده‌ستنيشانكردنى كانديدێك بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى سهقامگيريى سياسى و پێكهێنانى حكوومه‌تێك كرده‌وه كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داوا ره‌واكانى خه‌ڵك و پارێزه‌رى مافه دهستوورييهكانى گه‌ل و پێكهاته‌كانى وڵات بێت، لهمبارهيهشه باس له ڕۆڵى ئه‌رێنى و يارمهتيدهرانهى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرا.
دۆخى ئه‌منى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و په‌سه‌ندنى جموجوولى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان، گرنگيى به‌رده‌واميى هاوكارى و پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق به‌تايبه‌تى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، دۆخى داراييى عێراق و ڕێكاره‌كانى به‌رگيرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و پابه‌نديى به ڕينماييهكانى ڕێكخراوى ته‌ندروستيى جيهانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى بوارى ته‌ندروستى، چه‌ند ته‌ورێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
H.J