دوو حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خانەقین تۆمار کران

داوا دەکرێت سەردانی ئەو شارۆچکەیە نەکرێت

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، دوو كەس لە خانەقین تووشی كۆرۆنا بوون.

دكتۆر سیروان ئەحمەد بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كە دوو كەس لە شارۆچكەی خانەقین تووشی كۆرۆنا بوونە و داوا لە ھاووڵاتیان دەكات كە سەردانی ئەو شارۆچكەیە نەكەن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، رێكاری پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ ئەوەی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن و داواشی لە ھاووڵاتیان كرد كە پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن.