لەبارەی دابەشكردنی مووچە وەزیری دارایی روونكردنەوە دەدات
دوای قەدەغەی ھاتووچۆ مووچە دابەش دەكرێت
K24 – ھەولێر
وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كۆتایی ھاتنی قەدەغەی ھاتووچۆ دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێشتر كاتی دابەشكردنی مووچە راگەیەندرابوو، بەڵام بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆ دواخرا، پارەی پێشمەرگە ئامادەیە".
گوتیشی: "چەند پەرلەمانتارێكی یەكێتی بابەتەكەیان گەورەكردووە، دەبوایە پێش ئەوە پرسێكیان بە قوباد تاڵەبانی كردبایە، دۆخەكە ھی موزایەدە نییە و ئێمە بەردەوام لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە لەسەر خەتین لەبارەی مووچەی پێشمەرگە".
وهزیری دارایی جهختی لهوهشكردهوه، كه قوباد تاڵهبانی ئاگاداری ههموو بڕیارهكانه و بهبێ ئاگاداری ئهو هیچ بڕیارێك نادرێت.
لەبارەی داخرانی مەرزی پەروێزخان گوتی: "بەھۆی ھەندێك سەرپێچی داخراوە، ئەمڕۆ دەكرێتەوە و چاودێری دەكرێت، ئەگەر كارەكان بە باشی بڕوات دەكرێتەوە، ئەگەرنا دایدەخەینەوە".