چین هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر له باره‌ی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا بڵاوده‌كاته‌وه
تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌واو بووه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین بڵاویانكرده‌وه، كه هه‌نگاوی باشیان بڕیوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوت (ڤاكسین)ی تایبه‌ت له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید – 19) و به‌مزووانه تاقیكردنه‌وه كلینیكییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
جان تسوان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی زانست و ته‌كنه‌لۆژیا له شانگهای رۆژی دووشه‌ممه 16/3/2020 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێشكه‌وتنی گه‌وره به‌دیكراوه له دۆزینه‌وه‌ی پێكوتی (mRNA) و زانایان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
گوتیشی: "پێشبینی ده‌كرێت له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان زانایان ده‌ست به تاقیكردنه‌وه كلینیكییه‌كان بكه‌ن".
به‌رپرسانی چین ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه زانایان تاقیكردنه‌وه‌ی تایبه‌تیان له‌سه‌ر شیرده‌ره‌كان تاقیكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی كارایی پێكوته‌كه بزانن.
جان تسوان ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، ئه‌نجامی پێكوته‌كه له‌سه‌ر مشك تاقیكراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه جه‌سته‌ی له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هێزتر ده‌كات و ئێستاش چاوه‌ڕێی تاقیكردنه‌وه‌ی دیكه ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ریه‌ك له زانایانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیاش خه‌ریكی تاقیكردنه‌وه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێكوت، ئه‌مه‌ریكاش یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر خۆبه‌خشێكی تووشبووی كۆرۆنا تاقیده‌كاته‌وه.
ئ. م