سەندیکای پزیشکان ھاووڵاتییانی ھەولێر ئاگادار دەكاتەوە

پڕۆژەی کۆڵ سەنتەری سەندیکای پزیشکان

K24 - ھەولێر

سەندیکای پزیشکانی کوردستان/لقی هەولێر لە راگەیەندراوێكدا ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، بۆ هەر حاڵەتێکی پزیشکی کە پێویستی بە راوێژ هەبێت لەگەڵ پزیشکی پسپۆردا دەتوانن لە رێگەی ژمارە تەلەفۆنەكانییانەوە پەیوەندییان پێوە بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتوو: "هەمووان ئاگادارن بەهۆی قەدەغەکردنی هاتووچۆ بە مەبەستی خۆپارێزی و پارێزگاری کردن لە تەندروستی هاووڵاتییان، تەواوی نۆڕینگەی پزیشکانی پسپۆڕ داخراون. پزیشکان هەمیشە ئامادەی خزمەتکردنی نەخۆشن، بۆیە لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رایدەگەیەنێت کە هێڵی گەرمی پەیوەندیکردن دادەنێت، تاکو هاووڵاتییان و چارەخوازان لەکاتی هەبوونی پرسیاری پزیشکی زۆر پێویست، پەیوەندی بکەن تاکو پزیشکی پسپۆڕ وەڵامی پرسیارەکانیان بداتەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانی کوردستان دەستەڵاتی داوە بە لقەکانی سەندیکای پزیشکان، بۆ گرتنەبەری هەر رێکارێک بەپێی پێویستی بارودۆخی پارێزگاکانی کوردستان، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) لەم سۆنگەیەوە کۆڵ سەنتەری لقی هەولێری سەندیکای پزیشکان رۆژانە لە خزمەتی ئێوەدایە بۆ هەر حاڵەتێکی پزیشکی کە پێویستی بە راوێژ هەبێت لەگەڵ پزیشکی پسپۆردا".

لەكاتی پێویستدا دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:.

کاتژمێر10 بۆ 12ی بەیانی لە رێگەی ژمارەی 07504761000

دوای نیوەڕۆ کاتژمێر 2 بۆ 4 لە رێگەی ژمارە ‌07504650816

‌ 07504024041