وەزیرى خوێندنى باڵا یەکەمین (گرانت)ی تایبەت بە توێژینەوەکانی بواری کۆرۆناى راگەیاند
داوایەك توێژەرانی زانستە پزیشکییە پەیوەندیدارەكان دەكات
K24 - ھەولێر
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی ھەرێمی كوردستان، یەکەمین (گرانت)ی تایبەت بە توێژینەوەکانی بواری کۆرۆنا ڤایرۆسى راگەیاند.
لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، توێژەرانی زانستە پزیشکییەکان و زانستە بنچینەییە پەیوەندیدارەکان دەتوانن پرۆپۆزەڵی توێژینەوەکانیان لە بواری نەخۆشی کۆرۆنا پێشکەش بەم ئیمێلە بکەن بۆ ئەوەی لە رێگەی ئەم گرانتەوە پشتیوانی داراییان بۆ دەستەبەر بکرێت: