بازاڕی دھۆك داخرا

ھیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە دھۆك تۆمار نەكراوە

K24 – دھۆك

لەچوارچێوەی رێكارەكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ رێگری كردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بازاڕی دھۆك داخرا.

مەسعود محەمەد پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "دوای كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دھۆك، بۆ رێگریكردن لە كۆبوونەوەی ھاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەكان، بڕیاردرا كە بازاڕ و قەیسەرییەكانی دابخرێن".

ئەوە لە كاتێكدایە تائێستا ھیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای دھۆك تۆمار نەكراوە.