روونکردنەوەیەک لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی خانەقینەوە

"ھیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە كۆرۆنا لە خانەقین تۆمار نەكراوە"

K24 – گەرمیان

بەرێوەبەری پۆلیسی خانەقین، لە راگەیەندراوێكدا رەتیدەكاتەوە ھیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە خانەقین تۆمار كرابێت. ئەمەش دوای ئەوەدێت پێشتر بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیان رایگەیاندبوو، دوو دوو كەس لە گەرمیان تووشی كۆرۆنا بوونە.

عەقید دیار شەوکەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: "ئەمڕۆ لە دیوانی ئیدارەی گەرمیان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی کرا، تیایدا قەدەغەکردنی هاتووچۆ لەنێوان خانەقین و کەلار راگەیەندرا، هەروەها بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان رایگەیاند دوو کەس لە خانەقین تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئێمە لە پۆلیسی خانەقین و لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە خانەقین رایدەگەیەنین، هیچ حاڵەتێکی تووش بوو بە کۆرۆنا لە خانەقین تۆمار نەکراوە ئەگەر هەر حاڵەتێک هەبوو ئێمە خۆمان لە رێگایی تەندروستی خانەقینەوە بۆ دانیشتووانی خانەقین و دەوروبەری رایدەگەیەنین".