ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە ئێران ھەڵكشا

زیاتر لە 800 كەس گیانیان لەدەستداوە

K24 - ھەولێر

 

لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ھەزار و 200 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوونە و كۆی گشتی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتە 13 ھەزار و 938 كەس.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرای كرد، لە 24 كاتژمێری رابردوو ھەزار و 209 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و تائێستا 13 ھەزار و 938 كەس لە ئێران ھەڵگری ڤایرۆسەكەن.

ھەر بەگوێرەی ئەو ئامارە تا ئەمڕۆ 853 كەس لە ئێران بەھۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.