لە ترسی كۆرۆنا كۆمپانیایەك ھەزاران لق دادەخات
رێكارەكانی بەرەنگاربووەنەوەی كۆرۆنا توندتر دەكرێت
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای ستاربەكس، بۆ بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێكارهكانی خۆپارێزی توندتركرد، بۆ ئەو مەبەستەش بە ھەزاران لقی لە سەرانسەری ئەمەریكا بۆ دوو ھەفتە دادەخات، بەو ئامانجەی رێگە لە كۆبوونەوەی خەڵكەكە لە یەك شوێندا بگرێت، بەڵام شوێنی ئەو لقانەی دەستنیشان نەكرد كە بەنیازە دایبخات.
ھاوكات ئەو كۆمپانیایە دەست بە كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی كاركردن لە فرۆشگاكانی دیكەی دەكات و تەنانەت وەرگرتنی مامەڵەكردن بە پارەی كاش لەلایەن كڕیارەوە كەمدەكاتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە كۆمپانیای ستاربەكس لە كانوونی دووەمدا نیوەی فرۆشگاكانی لە چین داخست كە ژمارەیان نزیكەی 4 ھەزار 300 لقە.