پێنج حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له سلێمانی چاكبوونه‌وه
دوێنێ سێ كه‌س چاكبوونه‌وه
K24 – سلێمانی:
به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی رایگه‌یاند، (5) كه‌سی دیكه له تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له سلێمانی چاكبوونه‌ته‌وه.
دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی راشیگه‌یاند، ئه‌و پێنج كه‌سه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه و به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دوێنێ یه‌كشه‌ممه (15ی ئازار/ مارسی 2020) به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی، رایگه‌یاند، (3) حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا چاره‌سه‌ر كراوون و چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوون.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، تا ئێستا ژماره‌ی چاكبوونه‌وه له سلێمانی گه‌یشتووه‌ته (8) حاڵه‌ت.