سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كات
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له هۆڵه‌نداوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له هۆڵه‌نداوه بۆ هه‌ولێر، له ماڵی خۆیدا خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ گرووپی پزیشکانی خۆبه‌خش له په‌تای کۆرۆنا، رایگه‌یاند، "رێواز فایه‌ق سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان له ئێواره‌ی 14ی مانگ له رێگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان، دوای بەدواداچوون دەركەوت تیمی پزیشکی فڕۆکه‌خانه هه‌وڵیان له‌گه‌ڵیداوە که‌ره‌نتینه بکرێت، به‌ڵام رێواز خان ره‌تیکرده‌وه".
ئه‌و گرووپه راشیگه‌یاند، "رێواز خان، به‌و یاسا شکێنیه کارێکی خراپ ده‌کات و کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر کاره‌کانی پزیشکان و هیوادارین به‌زووترین کات بێته که‌ره‌نتینه، بۆ سه‌لامه‌تی خۆی و خه‌ڵکی کوردستان".
له وه‌ڵامی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، ئه‌مڕۆ سکرتێری رۆژنامەوانی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان24 نێردراوه هاتووه: "جگە لەوەی سەر لەبەری ئەو هەواڵە چەواشەکارانە رەتدەکەینەوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "دوای سەفەرێکی -سه‌رۆكی په‌رله‌مان- بۆ هۆڵەندا بۆ ماوەی تەنها سێ رۆژ، لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتنەوە خاكی هەرێمی كوردستان، لە بەشی (VIP) فڕۆکەخانە چاوەڕێی تیمی پزیشکیان کردووە و،دوای هاتنی تیمەکە و پشکنینی بەڕێزیان ، لەدوای پێنج کاتژمێر ئەنجامی پشکنینەکە نێگەتیڤ دەرچووە، بەهیچ شێوەیەک بەڕێزیان ئەنجامدانی رێوشوێنە تەندروستییەکانیان رەت نەکردووەتەوە، بەڵکو سەرەڕای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ بووە، وەك پابەند بوون بەڕێنمایە تەندروستییەكان ماوەی دیاریکراوی کەرەنتینەکە لەماڵەكەی خۆی تەواو دەكات، ئەمەش لەڕووی پزیشکیەوە رێپێدراوە".