سێ كه‌سی دیكه له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون
ئاماره‌كانی تووشبوون هه‌ڵكشان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی نوێی ژماره‌یه‌ك پشكنینی له سلێمانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه:
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
منداڵێکی تەمەن 4 ساڵ لە ئێران گەڕاونەتەوە دانیشتوی (تەکیە).
ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵ دانیشتووی سلێمانی
ئافرەتێکی تەمەن 45 ساڵ خزمێکی دیکەی توشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد.
وەزارەتی تەندروستی
16 ئازار 2020