تووشبوویەکی کۆرۆنا لە بەسرە گیانی لەدەستدا
تووشبوویەکی کۆرۆنا لە بەسرە گیانی لەدەستدا
K24 – ههولێر:
لە پارێزگای بەسرە دووەم حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا.
فەرمانگەی تەندروستی بەسرە بڵاویکردووەتەوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، ژنێکی تەمەن 57 ساڵە.
عەباس تەمیمی، بەرپرسی فەرمانگەکە رایگەیاندووە، ئەو ژنە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، دواتر پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
راشیگەیاند، بۆ تەواو دڵنیابوون، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکانی بەغدا دەکەین.
لە پارێزگای بەسرە سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوو حاڵەتی مردن تۆمار کراون.
H.J