كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەناو شارەكان نیمچە ھەور و لە ناوچە شاخاوییەكان ھەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆك 17 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 21 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت بارانبارینی مامناوەندی لە ھەندێك كاتدا لێزمە باران دەبێت.



