عەدنان زورفی چەند بەڵێنێك دەدات

كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكوومەتی عێراق پەیامێكی بڵاو كردەوە

K24 - ھەولێر

كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، یەكەم پەیامی بڵاو كردەوە و بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عێراق چەند بەڵێنێك دەدات

عەدنان زورفی، كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، راسپاردنم بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران بەرپرسیارێتییەكی مێژووییە و ھەموو تواناكانم بۆ خزمەتكردنی گەلی عێراق تەرخان دەكەم.

راشیگەیاند، دەیەوێت حكوومەتێك بە بەشداری ھەموو پێكھاتەكان و دوور لە پشكپشكێنەی حزبی پێكبھێنێت.

 زورفی، ئاماژەی بەوەشكرد، بە ھیچ شێوەیەك قبووڵ ناكات لایەنە سیاسییەكان كاندیدی حزبی بەسەردا بسەپێنن.

كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكوومەتی عێراق، جەختیش دەكاتەوە، كێشەكان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان چارەسەر دەكەن و ھاوكاری پێشمەرگە دەكەن، ھاوكات بەڵێنی لێكۆڵینەوە لە بكوژانی خۆپیشاندەرانیش دەدات.