هاوڵاتییەكی ئێرانی لە سلێمانی دەستگیر كرا

"خۆی بە تیمە تەندروستییەكان نەناساندبوو"

K24 - سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد، مەفرەزەكانیان هاوڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركرد كە خۆی بە تیمە تەندروستییەكان نەناساندبوو.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد: "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕینی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە بەمەبەستی‌ جێبەجێكردنی‌ بڕیاری‌ راگرتنی‌ هاتووچۆ لە سنووری راپەڕین بڵاوەیانپێكراوە، هاووڵاتییەكی ئێرانی-یان دەستگیركردو رادەستی تیمە تەندروستییەكانیان كرد كە ئەو كەسە لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناوشاری سلێمانییەوە".

ئاماژە بەوەشكراوە: "هاووڵاتییەكە ناوی (ه ، م)و رەگەزنامەی ئێرانییە و تەمەنی 49 ساڵە و بەنایاسیی لەهەرێمی كوردستان ماوەتەوە و لە قەزای چەمچەماڵەوە ویستویەتی بێتە ناو شاری سلێمانییەوە، لەیەكێك لە بازگەكانی پۆلیس لە راپەڕین دەستگیركرا".

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات: "ئەگەر زانیارییان لەسەر هەركەسێك هەیە كە لە ئێران ‌و وڵاتانی‌ دیكەوە گەڕاوەتەوەو خۆی بەتیمە تەندروستییەكان نەناساندووە، پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە بكات بەژمارە".