شارەوانی ھەولێر ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

"پێشبینی ئاو کۆبوونەوە دەکەین"

K24 - ھەولێر

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر ھاووڵاتییان ئاگدار دەكاتەوە، كە لەكاتی بەرزبوونەوەی ئاو بەھۆی بارانبارینەوە پەیوەندییان پێوە بكەن.

سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر رایگەیاندووە: "بە‌ھۆی ھاتنی شە‌پۆلێكی بارانبارین پێشبینی ئاو کۆبوونەوە دەکەین، ھەر بۆیە بۆ ھە‌ر گرفتێك پە‌یوە‌ندی بكە‌ن بە‌و ژمارە‌یانەی خوارەوە تاوەكو بەزووترین کات تیمەکانمان بگەنە لاتان و مەترسی ئاو کۆبوونەوەکە نەھێڵین".

دانیشتوانی ھەولێر لە كاتی كۆبوونەوەی ئاو دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بكەن:.

شارە‌وانی یە‌ك  ٠٧٥٠٤٦٩٠٠٩٣

شارە‌وانی دوو ٠٧٥٠٤٦٥٥٠٣٨

شارە‌وانی سێ ٠٧٥٠٤٦٨١٣٠٢

شارە‌وانی چوار ٠٧٥٠٤٤٦٦٨٣٨

شارە‌وانی پێنج ٠٧٥٠٤٩٤١٣٠٥

شارە‌وانی شە‌ش ٠٧٥٠٤٧٧٢٧٩٦