ئاگادارییەک لە هاتووچۆی سلێمانی بۆ ئەو کەسانەی سەرپێچیان کردووە

داوایەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکرێت

K24- سلێمانی:

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە بەهۆی سەرپێچییەکانیان، مۆڵەت و ساڵانەیان لێسەندراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ناو شار نەکەن.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکەین کە لەماوەی قەدەغەکردنی هاتووچۆدا مۆڵەت و ساڵانە یاخود هەر بەڵگەنامەیەکیان لێ وەرگیراوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ناو شار نەکەن بە مەبەستی وەرگرتنەوی بەڵگەنامەکانیان تا کاتی کردنەوەی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان.

H.J