وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: پشكنینی تاقیگه‌یی بۆ كۆرۆنا له‌ تاقیگه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌یه‌

تەنها لە تاقیگەی تەندروستی گشتی دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی، پاڵپشت بە یاسای تەندروستی گشتی ژمارە 89 ساڵی 1981، پشکنینی تاقیگەیی بۆکۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گواستراوەکان بەتایبەتی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 تەنها لە تاقیگەی تەندروستی گشتی دەبێت، قەدەغەیە هیچ تاقیگەیەکی کەرتی تایبەت یان نەخۆشخانەی ئەهلی یان هەر تاقیگەیەکی دیکە ئەنجامی بدات.