سەندیکای پزیشکانی کوردستان بڕە پارەیەک بۆ پزیشکانی نیشتەجێی خولاو تەرخان دەکات
لە هەموو پارێزگاکان جێبەجێدەکرێت
K24- هەوالێر:
سەندیکای پزیشکانی کوردستان، بڕیاری داوە بڕی دووسەد ھەزار بداتە ھەر پزیشکێکی نیشتەجێی خولاو، وەک پاڵپشتی لەبەرامبەر ئەرك و ماندووبونیان.
سەندیکای پزیشکان ئاماژە بەو دۆخە نەخوازراوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات کە کوردستان و جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.
د. باساك بهرزنجی، نهقیبی سهندیكای پزیشكانی كوردستان رایگەیاند: پزیشکان لەبەرەی پێشەوەی بەرگرین و مەترسی بۆ گیانیان پترە. پزیشکانی نیشتەجێی خولاویش لەبەرەی یەکەمی ئەم جەنگەن.
بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابووریی وەڵات و لەخۆبردوویی کارکردنی ئەم پزیشکە تازە دامەزراوانە، ئەنجوومەنی باڵای سەندیکای پزیشکانی کوردستان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ لقەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، بڕیاری دا بە پاداشتی پزیشکانی نیشتەجێی خولاو (دامەزراوی مانگی دوازدەی 2019) بە بڕی دووسەد ھەزار دینار».
نهقیبی سەندیکای پزیشکان وتیشی: لقەکانی سەندیکا ئالییەت و کاتی گونجاو دیاری دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە. ئەمڕۆ لە دھۆک دابەش دەکرێت، بەڵام میکانیزمێک ئەدۆزرێتەوە بۆ سلێمانی و ھەولێریش کە بەھۆی بارودۆخی قەدەغەی ھاتووچۆوە دەرفەت نەڕەخساوە.