سەرمایەدارێك لە كرێی ئەم مانگەی كرێچییەكانی خۆش دەبێت

سەرمایەداران بە دەنگ داواكەی سەرۆكی حكومەتەوە دێن

K24 – ھەولێر

دوای ئەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە میانی وتارێكیدا داوای لە سەرمایەداران كرد كە دۆخەكە لەبەرچاو بگرن و ھاوكاری ھاووڵاتییان بن، ژمارەیەك زۆر سەرمایەدار بە دەنگ داواكەی سەرۆكی حكومەتەوە ھاتوون، سەرمایەدارێكیش لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، كە لە كرێی ئەم مانگەی كرێچییەكانی خۆش دەبێت.

پشتیوان مام خەلیل، سەرمایەدار لە شاری ھەولێر بە كوردستان24ی گوت: "لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەت، لەگەڵ برایەكانم بڕیارماندا لە كرێی ئەم مانگەی كرێچییەكانمان خۆش بین، بارودۆخێك ھاتووەتە پێشەوە دەبێت لەگەڵ حكومەت و ھاووڵاتیان پێكەوە ھەوڵبدەین تێپەڕێنین، ھیوادارم ھەمووان بێنە سەرخەت".

گوتیشی: "گرنگە سەرمایەدارن بێنە پێش و لە ھەموو شتێك چاویان لە حكومەت نەبێت، بە ھەموومان دەتوانین دۆخەكە تێپەڕێنین".