به‌یاننامه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (20)ی ده‌ركرد

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌یاننامه‌ی ژماره‌ (20)ی ده‌ركرد و له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا دوو بڕیار دراوون.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

بڕیارماندا به‌ ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه‌:

یه‌كه‌م: راگرتنی هاتووچۆ له‌ ته‌واوی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان و گشت یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانیان له‌ كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی 18-19/3/2020

 تا كاتژمێر (12:00)ی شه‌وی 23-24/3/2020.

دووه‌م: پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌ پارێزگاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی چۆنێتی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیان له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ مه‌رجێك كار نه‌كاته‌ سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕگه‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌وه‌.