ئەمەریكا بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشی سەر بنكەكانی لە عێراق لێكۆڵینەوە دەكات

"بۆ وەڵامدانەوە لێكۆڵینەوە دەكەین"

K24 - ھەولێر

ئەمەریکا لە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هێرشە مووشکییەکانی سەر هێزەکانیان لە عێراق دەکۆڵێتەوە.

جۆناسان هۆڤمان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، تائێستاش لێکۆڵینەوە بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە مووشەکییەکانی سەر هێزەکانمان لە عێراق دەکەین،.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، ئەم هەنگاوە بە بەرگری لەخۆکردن پێناسە کرد.

شەممەی رابردوو، سێ سەربازی ئەمەریکا، بەهۆی هێرشێکی مووشەکییەوە بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە عێراق برینداربوون. چەند رۆژێك پێشتریش دوو سەربازی ئەمەریكی و بەریتانی لە بەغدا كوژران.