كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەناو شارەكان نیمچە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان ھەوری تەواو دەبێت لە ھەندێك كات و شوێن باران دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 16 و سلێمانی 14 و دھۆك 13 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان گەواڵە ھەور دەبێت بەتایبەتی لە كاتەكانی شەودا.



