چەند بڕیارێكی نوێ لە ئیدارەی گەرمیانەوە
ئەوانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە پێویستە لەماوەی 72 كاتژمێردا پشكنین بكەن
K24 - گەرمیان
ئه‌مڕۆ ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه و له‌سه‌ر رۆشنایی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پاش تاوتوێكردنی بارودۆخه‌كه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد. كە بریتین لە:.
1- داوا له‌و هاووڵاتیانه ده‌كه‌ین له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه گه‌ڕاونەته‌وه و تا ئێستا پشكنینیان ئه‌نجامنه‌داوه، له ماوه‌ی (72) كاتژمێر به خۆیان و پاسپۆرته‌كانیان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كه‌لار بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سامپڵی پێویست بۆ پشكنین، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر یه‌كێك له‌و هاووڵاتیانه سه‌ردان نه‌كات رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر، ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتیانه ناو و ناونیشان و ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی له‌به‌رده‌ستمانه.
2- درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ تا رۆژی (24/3/2020)، ته‌نها شانده فه‌رمییه‌كان و رێكخراوه‌كان و راگه‌یه‌ندنكاران و ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له ئه‌ركدان ده‌توانن هاتووچۆ بكه‌ن.
3- له ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ خاوه‌ن كۆمپانیاكان و ماركێته‌كان و بازرگانه‌كان، ده‌توانن له كاتژێر (12) ی شه‌و تا (6)ی به‌یانی شمه‌ك و خۆراك بۆ ماركێته‌كان و شوێنی كاریان بهێنن.
4- جوتیاران و خاوه‌ن باخ و مه‌زره‌عه‌كان، له (12)ی شه‌و تا (6)ی به‌یانی رێگه‌یان پێده‌درێت سه‌ردانی باخه‌كانیان بكه‌ن به مه‌به‌ستی راییكردنی كاره‌كانیان.
5- رێكخستنه‌وه‌ی كاری مه‌رزی په‌روێزخان و جموجۆڵی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر به‌ریه‌ككه‌وتن كه‌مبكرێته‌وه.
6- ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێته قایمقامه‌كانی قه‌زای كه‌لار و قه‌زای كفری به مه‌به‌ستی باشتر گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان له پێناو رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان.