له خه‌لیفان مێرمنداڵێك لە بەرزایی 100 مەتر لە شاخ هەڵدێرا
بۆ گژوگیای به‌هاره چووبوو
K24- سۆران:
ئێوارەی ئەمڕۆ له سنووری شاره‌دێی خه‌لیفانی سه‌ر به قه‌زای سۆران، مێردمنداڵێك له به‌رازیی 100 مه‌تر له شاخ هه‌ڵدێرا و به سه‌ختی برینداربوو و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
كاروان میراوده‌لی، ئه‌فسه‌ری بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان 24ی راگەیاند، کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە، بەهەڵدێرانی کەسێك لەچیای جۆلەمێرگ لە سنوری شارەدێی خەلیفان، دوای گەیشتنی تیمەکانی بەرگری شارستانی دەرکەوت مێردمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵانە بەناوی دلاوەر هەژار ئیسماعیل، خەڵکی گوندی جۆلەمێرگی خوارووی سەر بەشارەدێی خەلیفانی قەزای سۆرانە.
گووتیشی: ئەو کەسە قوتابیە و بەمەبەستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره چووه‌تە ئەوێ، بەڵام خڵیسکاوە و لە بەرزایی 100 مەتر کەوتووه‌ته تەخوارەوە.
ئه‌فسه‌ره‌كه ڕاشیگەیاند، ئێستا تیمەکانیان سەرقاڵی گواستنەوەی ئەو هاوڵاتیەن بۆ نەخۆشخانەی خەلیفان و باری تەندروستی باش نیە.
H.B