ئاسايشى هه‌ولێر روونكردنه‌وه له باره‌ی ده‌ستگیركردنی پاسه‌وانی وه‌زیری پێشووی دارایی ده‌دات
له ژێر سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای زانیاری سیخوڕی كردووه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر رایگه‌یاند، (رۆژگار رزگار محه‌مه‌د) پاسەوانی وەزیری دارایی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوڕی ئەنجامداوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخوڕییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدایە".
بڵاوكردنه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر دوای ئه‌وه هات، كه له چەند كەناڵێكی میدیایی لە سلێمانی، بابه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و پاسه‌وانه‌ی وه‌زیری پێشووی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وروژێندرا.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
روونکردنەوەیەك بۆ رایگشتی
(رۆژگار رزگار محه‌مه‌د) پاسەوانی وەزیری دارایی کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوڕی ئەنجامداوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی ئەو کات. دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخوڕییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدایە.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر
19/3/2020