راگه‌یه‌ندراوی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
راگه‌یه‌ندراوی ژماره 23
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره (23)ی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كۆی ئاماری تووشبووان و كه‌ره‌نتینه‌كراو و چاره‌سه‌ركراوانی خسته‌ڕوو.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
ڕاگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (23)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون (4473) هاوڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1563) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (2910) هاووڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (53) هاووڵاتی.
2- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (227) پشکنین ئەنجامدرا کە (103) لە شاری هەولێر و (62) لە شاری سلێمانی و (62) شاری دهۆك، دەرەنجام (2) تووشبووی نوێ تۆمارکرا، یەك لە شاری سلێمانی کە ئافرەتێکی تەمەن (63) ساڵە کە دایكی تووشبووێکی پێشووە کە بەرکەوتەی تووشبووێکی تر بووە، یەك لە شاری دهۆك کە پیاوێکی تەمەن (50) ساڵە کە پێشتر لە ووڵاتی ئەڵمانیا گەڕاوەتەوە.
3- كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (41) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
19ی ئازاری 2020