باڵیۆزخانەی ئەمەریکا خزمەتگوزاریی ڤیزەی له کونسولگەریی هەولێر راگرت

له بەغدا پێشتر راگیرابوو

K24- هەولێر

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له بەغدا هۆشداریی دایه هاووڵاتیانی خۆی له عێراق و راشیگەیاند، هەموو خزمەتگوازرییەکانی پێدانی ڤیزەی له کونسولگەریی هەولێر رادەگرێت.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا له بەغدا له راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: "له 19ی ئاداری 2020، هەموو خزمەتگوزارییەکانی پێدانی ڤیزە له کونسولگەریی هەولێر هەڵدەپەسێردرێت و دەبێت داواکاران له رێگەی ئینتەرنێت پێداچوونەوه به خشتەی سەردانەکانیاندا بکەن و کاتێکی دیکه دیاریبکەن."

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا راشیگەیاندووه: "ئاگادارتان دەکەینەوه که خزمەتگوزاریی سەردانکاران له بەغدا تا ئێستاش داخراوه و ئەو هاووڵاتییه ئەمەریکاییانەی له هەرێمی کوردستانن و حاڵەتەکەیان لەناکاوه، دەتوانن له رێگەی ئیمەیلەوه پەیوەندی بکەن."

                          

K.S