پۆلیسی سلێمانی ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە هێزە ئەمنییەکان بردونی بۆ کەرەنتینە
هێزەکان پۆلیس دەستگیری کردوون
K24 – ههولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەڕۆژی 1ـی3ـی2020 تا ئێستا 35 حاڵەتی گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراو بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە لایەن تیمی گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراو تۆماركراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تیمی گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراو بەتووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەچەند كارمەندێكی سەربەبەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی پێك دێن كە كاریان گواستنەوەی كەسانی گومانلێكراوە بۆ نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لەشاری سلێمانی .