دزەکانی دووکانە زێڕنگرییەکەی سۆران دەستگیر کران

دزەکانی دووکانێکی زێڕنگەڕیی لە سۆران دەستگیر کران

K24 – هه‌ولێر:

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو دزانە دەستگیر کران کە رۆژی 5/3/2020 لە رێگای لێدانی تۆنێل، دوکانێکی زێڕنگەریان لە سۆران بڕیبوو.

راشیگەیاند، دزەکان بە زێڕە دزراوەکە دەستگیر کراون.

ئاماژەی بەوەشدا، بەم نزیکانە وەزارەتی ناوخۆ، زانیاری تەواو لە رێگای راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە.

هەروەها، قایمقامی سۆران بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی سەرپەرشتی دۆسییەکەی دەکرد و تەواوی هێزەکان لە هەوڵی دۆزینەوەی دزەکان بوون چونکە دزی لەوجۆرە هاوشێوەی نەبووە لە ناوچەکە.