راگەیەندراوێک لە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
دۆخەکە هێوربکەنەوە
K24 – ههولێر:
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له بارهی گرژییه میدیاییهكانهوه راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "بە ناوی بەڕێز سەرۆکی حکومەتەوە داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی نەدەن".
له بارهی بڵاوبوونهوهی دهنگۆی وهرگرتنی بهرتیلیش، له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "لە میانەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمدا ڕێوشوێنی توندمان بەرامبەر بە بابەتی بەرتیل دان و بەرتیل وەرگرتن گرتووەتەبەر"
دهقی راگهیهندراوهكه
لە نووسینێکدا کە بە ناوی سەرچاوەیەک لە دەزگای زانیارییەوە بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بە وەرگرتنی بەرتیلێک بە بڕی 250 ملیۆن دۆلار ( دووسەد و پەنجا ملیۆن دۆلار) لە کۆمپانیایەکی نەوتی کراوە. لە میانەی بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی هەرێمدا ڕێوشوێنی توندمان بەرامبەر بە بابەتی بەرتیل دان و بەرتیل وەرگرتن گرتووەتەبەر، بۆیە داواکارین هەرچی زووە داواکاری گشتی رێکاری پێویست بگرێتە بەر و ئەو لایەنەی کە بانگەشە دەکات بەڵگەی لایە با زانیاری و بەڵگەکان بخاتە بەردەم داواکاری گشتی . ئەگەرنا با بەرپرسیار بن لەبەرامبەر تۆمەتبەخشینەکانیان.
هەر لێرەدا بە ناوی بەرێز سەرۆکی حکومەتەوە داوا لە گشت لایەنەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین دۆخەکە هێوربکەنەوە و پەرە بە موزایەدات و گرژیی سیاسی لە هەرێمدا نەدەن و با هەموو تواناکانمان یەکخەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە و خزمەتی گەل و نیشتمانمان.
نووسینگەی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/3/20