له سلێمانی چوار هاووڵاتی كوژران
ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، له ماڵێكی نزیك مزگه‌وتی قازی محه‌مه‌د له شاری سلێمانی، كه‌سێك دایك و سێ برای خۆی كوشتووه.
له لێدوانێكدا بۆ میدیاكان، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د رایگه‌یاندووه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه وێڕای كوشتنی دایكی و سێ برای، باوكییشی بریندار كردووه و ته‌قه‌شی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
روونیشیكرده‌وه، ته‌قه‌كه‌ره‌كه به برینداری ده‌ستگیركراوه و هۆكاری رووداوه‌كه‌ش كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئاسۆی شێخ تەها بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه و كوڕی ماڵه‌كه‌یه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و رووداوه كراوه‌ته‌وه.