ئیمارات پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلی كوردستان دەكات

جێگای خۆشحاڵیمانە

K24 - هەولێر:

لە بەیاننامەیەكدا ئەحمەد زاهری، كونسوڵی گشتی وڵاتی ئیماراتی عەرەبی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە سەركردایەتی و خەڵكی هەرێمی كوردستان كرد و هیوای خێر و خۆشی و دەستكەوتی زیاترى بۆ هەرێمی كوردستان خواست.

دەقی پیرۆزبایی كونسوڵی ئیمارات بەبۆنەی جەژنی نەورۆز:

جێگای خۆشحاڵیمانە كە بە ناوی دەوڵەتی میرنشینه‌ یه‌كگرتووه‌كانی عەرەب (ئیمارات) ئەوپەڕی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردییەوە لە هەرێمی كوردستان بە سەركردایەتی و گەلەكەیەوە بكەین، لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە، ئەو جەژنە خۆشەویستە لای كورد بە خێر و بەرەكەت بگەڕێتەوە و درێژە بە خۆشی و شادی و دەستكەوتی زياتر بۆ ئێوە بدات.

خودا هەرێمی كوردستان بپارێزێت.

 H.B