سێ مووشەک ئاراستەی ئامرلی كران
زیانی گیانی مادی بەدواوە بووە
K24 - ھەولێر
سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی شارەدێی ئامرلی لە باشووری خورماتوو کران و زیانی مادی لێكەوتووەتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، سێ مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی شارەدێی ئامرلی لە باشووری خورماتوو کران و زیانی ماددی بەدواوەبووە.
دوای هێرشە مووشەکییەکەش، هێزە ئەمنییەکان پرۆسەیەکی گەڕان و پشکنینیان لە ناوچەکە دەستپێکرد.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردووشدا، سێ جار بە هاوەن هێرشکرایە سەر خورماتوو، بەهۆیانەوە ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.