روحانی داوایەك لە خەڵكی ئەمەریكا دەكات

"گەمارۆكانی ئەمەریكا كاریگەری لەسەر ژیان و تەندروستی خەڵكی ئێران ھەبووە"

K24 - ھەولێر

لە پەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، سەرۆك كۆماری ئێران داوا لە خەڵكی ئەمەریكا دەكات، ھەوڵ بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆكانی سەر ئێران بدەن.

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لە پەیامێكدا روو لە خەڵكی ئەمەریكا دەڵێت "گەمارۆكانی ئەمەریكا، كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و تەندروستی خەڵكی ئێران ھەبووە و قوربانیانی گەمارۆكانی ئەمەریكا ھیچ لایەنێكی سیاسیی لە ئێران نییە، بەڵكو خەڵكی ئاسایی ئێرانن".

روحانی داوا لە خەڵكی ئەمەریكا دەكات، داوا لە ئیدارەی ترەمپ و كۆنگرێسی وڵاتەكەیان بكەن، گەمارۆكانی سەر ئێران ھەڵبگرێت.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران، بەرپرسانی ئەو وڵاتە گوشارەكانیان بۆ ھەڵگرتنی گەمارۆكانی ئەمەریكا زیاتر كردووە و بە ھۆكاری لاوازبوونی ھەوڵەكانیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای دەزانن.