داوا دەكرێت قەدەغەی ھاتووچۆ لە عێراق درێژ بكرێتەوە
داوا لە حكومەت كراوە ھەفتەیەكی دیكە درێژ بكرێتەوە
K24 - ھەولێر
داوا دەکرێت هەفتەیەکی دیکەش، قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق درێژبکرێتەوە.
لە کاتێکدا ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 17، هەریەک لە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن، لە پێناو سەلامەتی خۆیان پابەندی رێنماییەکان بن.
هاوکات، عەبدولحوسێن موسەوی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق، داوای لە حکومەتی کاربەرێکەر کرد، قەدەغەی هاتووچۆ بۆ هەفتەیەکی دیکەش درێژبکرێتەوە.
دوێنێ، وەزارەتی تەندروستی عێراق، 15 حاڵەتی دیکەی تووشبوو بە كۆرۆنای راگەیاند و کۆی ژمارەی توشبووانیش لە عێراق گەیشتە 208 کەس.