زانکۆی سەڵاحەدین یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى له سه‌ر خوێندنى ئۆنڵاین به سەرکەوتویی ئه‌نجامدا
کۆلێژی ئەندازیاری چەند میکانیزمێک دەخاتەڕوو
K24- هەولێر:
کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین، لە رێگای بەکارهێنانی سیستمەکانی موودڵ و بۆلۆنیا، یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر خوێندنی ئۆنڵاین بە سەرکەوتویی ئەنجام دا.
زانکۆی سەڵاحەدین بڵاویکردەوە، كۆلێژى ئه‌ندازیارى له مانگى شوباته‌وه له رێگه‌ى دوو لیژنه‌وه، لیژنه‌ى پرۆسه‌ى بۆلۆنیا و لیژنه‌ى موودڵ ده‌ستى كردووه به ئاماده‌كاریى بۆ خوێندنى ئۆنڵاین له ئه‌گه‌رى وه‌ستانى ده‌وام.
ئاماژە بەوەشکراوە، سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى بۆلۆنیا كه بۆ قۆناغى یه‌كه‌م په‌یڕه‌و ده‌كرێت له سه‌ره‌تاى وەرزی دووه‌م، هه‌موو پرۆسه‌كه بوو به ئه‌لیكترۆنى و هه‌رچه‌نده قوتابى وانه‌كانى له پۆل وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ركه‌كان و هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به مامۆستاوه و قوتابى هه‌بووه به ئه‌لیكترۆنى كرابوو.

روونیکردووەتەوە، له سیستمى كۆ‌رسات و ساڵانه مامۆستایان له كۆلێژى ئه‌ندازیارى سیستمى موودڵ به‌كاردێنن.هەروەها، وانه‌كان به شێوه‌ى ڤیدیۆ ئاماده‌كراوه و لەگەڵ ئه‌ركه‌كان ده‌درێنه قوتابیان.
زانکۆکە ئاشکرایکردووە، بۆ خۆیندنى ئۆنڵاین پرۆگرامى Zoom لەگەڵ چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى كه به شێوه‌ى ڤیدیۆ ئاماده‌كراوه خراوه‌ته به‌رده‌ستى هه‌موو مامۆستایان و رۆژى پێنج شه‌ممه رێكه‌وتى 19-3-2020 یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى له سه‌ر ئه‌نجامدرا كه زیاتر له 70 قوتابى تێیدا به‌شدار بوون. ئه‌م تاقیكردنه‌وه له‌لایه‌ن بڕیارده‌رى به‌شى پرۆگرامسازى م. ساڤا حیكمەت به پێشكه‌ش كردنى وانه‌یه‌ك به سه‌ركه‌وتوویى به‌ڕێوه‌چوو.
دڵنیایش دەدا، له ئەگەری درێژكردنه‌وه‌ى پشوو بۆ دواى 1/4/2020، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه بۆ پێدانى وانه‌كان و ئه‌ركه‌كانى قوتابى به رێگاى سیستمى ئه‌لیكترۆنى و موودڵ.
H.J